بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی سەنتەری شۆردنی خوێنی (حەیات)ی لە پارێزگای دیوانییە كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری تەندروستی صالح مەهدی حەسناوی سەنتەری شۆردنی خوێنی حەیاتی بە توانای 75 قەرەوێڵەیی لە پارێزگای دیوانییە كردەوە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، گەیشتە پارێزگای دیوانییە، بۆ دەستپێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی تەندروستی و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی پارێزگاكە.