بەغدا- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی گەیشتە پارێزگای دیوانییە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی تەندروستی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA نێردراوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، گەیشتە پارێزگای دیوانییە.
هەر لە راگەیندراوەكەدا ئاماژە بەوەیش كراوە كە، "سەردانەكە بۆ كردنەوەی ژمارەیەك پڕۆژەی تەندروستی و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی پارێزگاكە لە خۆ دەگرێت".