بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، گفتووگۆیان كرد لەبارەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، كۆبووەوە و پێكەوە باسیان لە كۆی پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەكانی عێراق و ناوچەكە كرد، جگە لە پێداچوونەوە بە كارەكانی حكومەت و هەوڵدان لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا، لەگەڵ ئەو ئەولەویەتانەی كە باری خزمەتگوزاری و ژیانی هەموو عێراقیەكان باشتر دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش لەنێوان هەمووان، بەمەبەستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ بەدیهێنانی شایستە دەستوورییەكان و پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، و تەواوكردنی پرۆسەی بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی ئابووری لە عێراق.
راشیگەیاند: دۆسیەی بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاكی عێراق و هەروەها دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەی لە نێوان هەردوولادا لەو بارەوە ئەنجام دراون تاوتوێ كرا، و تیایدا جەختكرایەوە كە پشتیوانی لە ڕێوشوێنەكانی حكومەت بكرێت بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی هاوپەیمانی و هەنگاونان بۆ پەیوەندییەكی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام.
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشدا: لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان تاووتوێكرا و جەختكرایەوە لەسەر بایەخی درێژەدان بە دیدار و كۆبونەوەكان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنەكان، كە ببنەهۆی چارەسەری ریشەیی بۆ ژمارەیەك لە دۆسێ و بابەتەكانی پەیوەست بە لایەنەكانی جێبەجێكاری و رێوشوێنیی هاوبەش لەسەر بنەمای دەستور و یاسا و بەرژەوەندی باڵای وڵات.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات