بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانی هەڕەشەی لەو كەسانە كرد كە دەستكاری نرخی خۆراك دەكەن بە ڕێوشوێنی رێگری.
وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تیمەكانی چاودێریكردن لە فەرمانگەی چاودێری بازرگانی و دارایی لە وەزارەتی بازرگانی لە بەغداد و سەرجەم پارێزگاكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێكخراو، هەڵمەتی چاودێری چڕیان ئەنجامدا بۆ چاودێریكردنی نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان.
بەپێی بەیاننامەكە، بەڕێوەبەری فەرمانگەكە ڕیاز مەهدی موسەوی، ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری بازرگانیدا، ئەو تیمانە سەردانێكیان بۆ ژمارەیەك بازاڕی ناوخۆیی لەهەردوو بەری كەرخ و رەسافە لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان ئەنجامدا و ئاگاداركرانەوە لە واقیعی نرخی خۆراك.
ئاماژەی بەوەشكرد: تیمەكانی سەرپەرشتیاری مەودای گەشتە مەیدانییەكانیان لە سەرتاسەری پارێزگاكان فراوانتر دەكەن بە مەبەستی چاودێریكردنی جوڵەی بازاڕەكان و نرخی خۆراك، هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، لە هەمان كاتدا وەرگرتنی ڕێوشوێنی رێگری لە دژی دەستكاریكەران و بە هەماهەنگی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییە تایبەتەكان.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات