ئەعرەجی: حكومەت رێگە نادات خاكی عێراق ببێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

سیاسی
  • 14-02-2024, 20:21
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە: حكومەت ڕێگە نادات خاكی عێراق ببێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەر وڵاتێكی دیكە.
    نوسینگەی راگەیاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەغداد لەگەڵ غولام حسێن موحسینی ئیژەیی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران كۆبووەوە.
    ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە مێژووییەكان كرا كە هەردوو وڵات كۆدەكاتەوە و جەختكرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە بەهێزكردنی هاوكارییەكانی نێوان بەغدا و تاران لە هەموو ئاستەكاندا.
    بەپێی بەیاننامەكە، ئەعرەجی تەئكیدیكردەوە: كە ئاسایشی عێراق و ئێران یەكە، هەروەها حكومەتی عێراق  سورە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات، و وتیشی: هەردوو وڵات بەردەوامن لە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكانی ڕێككەوتنە ئەمنییەكە.
    ئەعرەجی، جەختیشیكردەوە: لەسەر  گرنگی كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە لە ڕێگەی هاوكاریی هەردوو وڵات لە یارمەتیدانی ئەوانی دیكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، و دووپاتیشیكردەوە: كە حكومەتی عێراق ڕێگە نادات خاكی عێراق ببێتە شوێنی هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان هەر وڵاتێكی دیكە، و وتیشی: هەڵوێستی عێراق جێگیرەو ڕەتكردنەوە و ئیدانەكردنی كوشتنی خەڵكی بێتاوانە لە كەرتی غەززە.
    لای خۆیەوە سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هەردوو وڵات لە پێناو هەموو لایەكدا كردەوە، و تەئكیدیشی لە پێویستی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاسایشی بەردەوام كردەوە بە شێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بەدەستبهێنێت.