بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێب، كە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەدەچێت نوێنەرایەتی پەیامێك دەكات كە عێراق لە دۆخی چاكبونەوەدایە.
سودانی لە وتارەكەیدا لە میانەی كردنەوەی پێشانگاكەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگاكە پەیامێكە كە عێراق لە دۆخی بوژانەوەو چاكبونەوەدایە، جەختیشی لە پاڵپشتیكردن بۆ ئەو جۆرە چالاكییانە كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كردنەوەی پێشانگاكە لەژێر دروشمی (بەناوی فەڵەستین) نیشانەی هاودەنگییە لەگەڵ گەلی فەلەستین، ئێمە لە چەندین بۆنەی كولتووری جیاواز بۆ پشتیوانیكردن بەشداریمان كردووە.
پێشتر سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێبی كردەوە، كە لە بەغدای پایتەخت و بە بەشداری سەدان دامەزراوەی ڕۆشنبیری و خانەی چاپەمەنی عێراقی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.