سەرۆك وەزیران پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێب دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 14-02-2024, 18:41
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێبی كردەوە.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێبی كردەوە، كە لە بەغدای پایتەخت و بە بەشداری سەدان دامەزراوەی ڕۆشنبیری و خانەی چاپەمەنی عێراقی و عەرەبی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.