عومەر بەرزنجی لەگەڵ باڵیۆزی روسیا لە عێراق تاوتوێی هاوكاری هاوبەش دەكەن لەناو رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی 

ناوخۆ
  • 14-02-2024, 18:29
  • +A -A

    بەغداد-INA
    بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی و هەمەلایەن لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێدەكات.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری یاسایی و هەمەلایەن لە نوسینگەی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە ئێلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە: لە دانیشتێكدا تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی جێگای بەرژەوەندی هاوبەشكران،كە پەیوەستبوون بە هەماهەنگی لە بوارەكانی هاریكاری لەناو ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە: بریكاری وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ بالیۆزی روسیا گفتوگۆیانكرد لەسەر گرنگی لە  بوارەكانی هاوكاری و هەڵوێستی هاوبەش لە بوارەكانی مافی مرۆڤ و پاڵپشتی یەكتر لە مەلەفی كاندیدكردن بۆ ئەندامێتی لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ڕێزگرتن لە ئایینەكان، هەڵوێستەكانی ڕوسیا لەبارەی پێشێلكردنی ئایینەكان كە ڕەتیدەكاتەوە،و هەڵوێستەكانی دیكەی كە لە عێراقدا گرنگی و پێزانینێكی زۆریان پێدەدرێت.
    لەبەرامبەردا باڵیۆز كوتراشیڤ سوپاسی  بەرزنجی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاری لەگەڵ عێراق سەبارەت بە بڕیارەكانی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی.