بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد

سیاسی
  • 14-02-2024, 15:51
  • +A -A

    هەولێر- INA

    سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گەڵ هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا چەند پرسێكیان تاوتوێی كرد

    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە:،"نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لەگەڵ‌ دەیڤد بێرگەر هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە".

    هەر بە پێی راگەیندراوەكە "لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمەریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەركردنیان، ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوچەكە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەئامانجگرتنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و دۆخی هەرێمی كوردستان، تاوتوێ كران".

    هەروەها "هەردوولا دەربارەی دۆخی ئەمنی لە عێراق و ناوچەكە و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەكە كردەوە، هەروەها چەند پرسێكی دیكەی ‌جێی بایەخی هاوبەشیان، باس كرد".