بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئارەزووی عێراقی بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییە هاوكارییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ میسر دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێككدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوە تێیدا هاتووە كە، "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە شاندێكی بازرگان و وەبەرهێنەرانی میسری كە پسپۆرن لە پرۆژەكانی ژێرخان و كەرتی نیشتەجێبوون و پیشەسازی دەرمان كرد ".
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندەكە كرد و جەختی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی هاریكاری دووقۆڵی لەگەڵ میسر و كەرتی تایبەت و فراوانكردنی ئاسۆكانی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا، كە ئەمەش لە ئەنجامی بەردەوامبوونی سەردانی هاوبەش و چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكانەوە هات، هەروەها بەرجەستەی كرانەوەی ئابووری عێراق دەكات بەرەو ژینگەی عەرەبی و جیهانیدا و كردنەوەی دەروازەی هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیا عەرەبی و بیانییە گەورەكاندا".
لای خۆشیانەوە ، "ئەندامانی شاندەكەی میسر خواستی خۆیان بۆ كاركردن لە عێراق دەربڕی لە ڕێگەی دەرفەتی وەبەرهێنانەوە لە بوارەكانی ژێرخان و پیشەسازی دەرمان و هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەتی عێراق و بنیاتنانی هاوبەشی ئابووری لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتی برادا".