بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە بەشداریكردنی كۆمپانیا سعودییەكان لە بازاڕی عێراقدا دەكاتەوە .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە وەزیری وزەی سعودیە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان ئال سعود و شاندەكەی یاوەری كرد.
لە راگەیندراوەكە ئەوەی هاتووە كە "لە دیدارەكەدا، ئاسۆی هەماهەنگی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێ كرا و جەختكرایەوە لەسەر فراوانكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات".
بەپێی راگەیندراوەكە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی كرد لە بەشداریكردنی كۆمپانیا سعودییەكان لە بازاڕی عێراقدا كە ئەمڕۆ چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورەی تێدایە " هەروەها "ئاماژەی بە ئاستی پێشكەوتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرد، بەتایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان لە كەرتی وزەدا".
لە كۆبونەوەكە سودانی" ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی كرد لە هەڵوێستەكان و نزیكبوونەوەی تێڕوانینەكان سەبارەت بە ڕێكخستنی بازاڕی وزە و نرخی نەوت لەژێر چەتری ئۆپیكدا بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سەقامگیری بازاڕەكانی وزە لە ناوچەكە و جیهاندا لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەر".
هەروەها لە لای خۆیەوە، "وەزیری وزەی سعودیە سڵاوی خزمەتكاری هەردوو مزگەوتی پیرۆز شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی گەیاندە بەڕێزیان و جەختی لە خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هاوبەشی و هەماهەنگی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا".
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات