بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی هەڵگرت، هاوكات خوێندنەوەی كۆمەڵێك یاسای تەواو كرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاندووە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی هەڵگرت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای دەستڕاگەیشتن بە زانیاری تەواوكردووە، وەك هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوە ژمارە (١٠١٨) بۆ ساڵی ١٩٨٢ و (٥٥٤) بۆ ساڵی ١٩٨٣.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای تۆماركردنی لەدایكبوون و مردنی تەواوكردووە، جگە لە ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی لەلایەن كۆماری عێراقەوە بۆ پرۆتۆكۆڵی هەمواركردنەوەی مادەكانی (50) و (56) لە ڕێككەوتننامەی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ساڵی 1944، كە لە مۆنتریال 2016 واژۆ كراوە."
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، پەرلەمان ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەمواركردنی یەكەمی یاسای دەسەڵاتی داواكاری موڵك و ماڵی ژمارە (13)ی ساڵی 2010ی تەواو كرد.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات