بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندەلاوی، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق بەهێزە و پێویستی بە هێزی دەرەكی نییە بۆ پاراستنی، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە هەفتەكانی داهاتوو یاسادانانی یاساك بەخۆیەوە دەبینێت كە كۆتایی بە بوونی هێزەكانی ئەمەریكا دەهێنێت .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی جێگری یەكەم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوە تێیدا هاتووە ، موحسین مەندەلاوی ، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت پێشوازی لە غولام حوسێن موحسینی ئیجەئی ، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران و شاندی یاوەری، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پەرلەمانتار و محەمەد ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق.
مەندەلاوی جەختی لەوە كردەوە، دووبارە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر بارگا و كەسایەتییە عێراقییەكان پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات تێكدەدەن، ئەمەش ئارەزووی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەربڕی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی پێشووی بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان لەو وڵاتە.
هەر لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە مەندەلاوی ئەوەیش راگەیاندووە كەماوەی داهاتوو دەركردنی یاسایەك بەخۆیەوەدەبینێت بۆ ئەوەی بە تەواوی كۆتایی بە بوونی هێزی بیانی لە سەر خاكی عێراق بهێنێت.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە "دەسەڵاتی یاسادانان ئارەزووی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە و دراوسێیەتی، هەروەها باوەڕی بە هاوكاری و یەكگرتن لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری عێراق هەیە، هەروەها پشتگیری لە ڕێككەوتن و پەیماننامە دووقۆڵییەكان دەكات لە بواری دادوەری و هاوكاری یاسایی نێوان دەسەڵاتی دادوەری دوو وڵات ، جەختی لەوە كردەوە كە ڕۆڵی عێراق یەكگرتووە لە فەلەستینەوە، هەروەها سیستەمی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی بەرپرسن لە ڕاگرتنی دەستدرێژی دڕندانەی زایۆنیستەكان لە غەززە.
لای خۆیەوە غولام ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرز نرخاند و بە ناوازە وەسفی كرد.
بەپێی راگەیندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە ،پەرلەمانی عێراق یەكەم پەرلەمانە كە یاسای ئاساییكردنەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستی بە تاوان دەناسێنێت و ئەمەش هەڵوێستێكی شەرەفمەندانە و جێی شانازییە ، جەختی لەوە كردەوە كە گەلی عێراق دەتوانن وڵاتەكەیان بەو شێوەیە بەڕێوەببەن كە خۆیان بە گونجاو دەزانن .