نوسینگەی سەرۆك وەزیران ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەفی ئەشرەف - كەربەلای پیرۆز دەردەكات

سیاسی
  • 14-02-2024, 11:25
  • +A -A

    بەغدا - INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینەگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە هەردوو پڕۆژەی (میترۆی بەغدا و شەمەندەفەری نەجەفی ئەشرەف - كەربەلای پیرۆز) بڵاوكردەوە.

    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاوكراوەتەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیINA     نێردراوە تێیدا هاتووە، دوای ڕاگەیاندنی هەردوو پڕۆژەی (مترۆی بەغدا و شەمەندەفەری خێرای نەجەف- كەربەلا)، هەندێك زانیاری ناڕاست و نادروست لە ڕێگەی ژمارەیەك میدیاوە راگەیاندنەوە و هەندێك پەیجی سۆشیال میدیا بڵاوبوونەتەوە ، بۆیە پێویست بوو ڕوونكردنەوە بدرێت ، بۆ هاوڵاتیانی بەرێز لە ڕێگەی ئەم ڕاستیانەی خوارەوە:

    1-ڕاوێژكاری پەسەندكراو بۆ پڕۆژەكە هاوپەیمانییەكە پێكهاتووە لە كۆمپانیای مالیزی   HSS )  ) و هاوبەشە ناوچەییە پەسەندكراوەكەی بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا   (CHSS  )ئەم هاوپەیمانییە ئەزموونی جیهانی هەیە كە بۆ دەیان ساڵ درێژدەبێتەوە لە بواری سیستەمی شەمەندەفەر و ژێرخانی بەڕێوەبردنیان، و دوای  بینینی ژمارەیەك بازرگانی هاوشێوە و ئەزموونی سەركەوتووی پێشوو زانیاری و كارەكانی كۆمپانیاكە لە ڕێگەی شێوازی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە – باڵیۆزخانەی  كۆماری عێراق لە مالیزیا.

    2- لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ هەڵبژاردنی باشترین شێوازەكان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامە گرنگەكان، تیمێكی حكومی تایبەتمەند پێكهێنرا، كە لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهاتبوو (وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنەوە، ئەمانەتی بەغدا، ڕاوێژكارانی تایبەتمەند لەبواری كاروباری گواستنەوە)، و دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوان گۆڕدرا بۆ (مۆدێلەی ئابووری) لە جێبەجێكردنەوە لەڕێگەی بودجەی حكومەتەوە بۆ جێبەجێكردن لەڕێگەی وەبەرهێنانەوە لەلایەن كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانەوە، ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی ئەو دوو پڕۆژەیە بەجۆرێك جێبەجێ دەكرێن كە بارگرانی لەسەر بودجەی حكومەت نەبێت ، و جیاوازە لەوەی لە ساڵانی پێشوودا پێشنیار كرابوو (جێبەجێكردنی حكومەت).

    3- بەو پێیەی جێبەجێكردنی دوو پڕۆژە ستراتیژییەكە پێویستی بە بەكارهێنانی شارەزایی نێودەوڵەتی پێشكەوتوو لەلایەن حكومەتەوە هەیە، پێویستی پشتبەستن بە شارەزایی جیهانی سەریهەڵداوە، بۆیە حكومەت بەردەوام بوو لە گرێبەستكردن لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاوێژكاری جیهانی، بە بڕی كەمتر لەوەی كە لە بڕیارنامەی ژمارە (٢٣٧٥٣)ی كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكرابوو، كە لەسەر بنەمای مۆدێلی ئابووری پێشوو (جێبەجێكردنی حكومەت) بوو، هەروەها گرێبەستەكە لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاوێژكاری سنووردار بوو بە ئەنجامدانی كاری (وردبینی و سەرپەرشتی) بۆ بەرژەوەندی حكومەت، ئەمەش هاوكار دەبێت لە كەمكردنەوەی تێچوون و بەدەستهێنانی باشترین تایبەتمەندی بۆ ئەم پڕۆژە گرنگ و گەورەیە، دوای دانوستانی تەكنیكی و یاسایی پیشەیی، ڕێككەوتن كرا كە بەهاكە گرێبەستی ڕاوێژكاری دەبێت بە ڕێژەیەك كە تەنها لە 0.6% زیاتر نەبێت لە كۆی بەهای پڕۆژەكە بۆیە ئەمەش بەپێی ستاندەری كە بڕیاری لەسەر درابوو 0.8% (كەمتر لە زۆرترین بۆ دانبرابوو)، لە بڕی گرێبەستی ڕاوێژكاری لە داهاتوودا لە ئەستۆی وەبەرهێنەری پڕۆژەكەدا دەبێت (نەك حكومەت).


    4- لە میانەی مەراسیمی دەستپێكردنی ئەو دوو پڕۆژەیەدا، هەموو ئەم زانیاریانە لە ڕێگەی ئەو فیلمە ڕوونكەرەوەیانەی كە نمایش كران، خرایەڕوو، جگە لەو ڕوونكردنەوەیانەی كە لە میانی چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكان لەلایەن ، سەرۆكی ئەمانەتی بەغدا و ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری گواستنەوە و بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕوویاندا.

    نوسینگەی سەرۆك وەزیران داوای لە  میدیاكان كردووە لە گەیاندنی ڕاستییەكان ورد بن و زانیارییەكان لە سەرچاوە فەرمییەكانیانەوە پشتڕاست بكەنەوە بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاونەكەنەوە ، جەختیشی لە  گرنگی میدیا و توانای بەشداریكردنی لە جوڵاندنی چەرخی ئابووری و خزمەتكردنی  وڵات