سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌گرنگی كاری خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگاكان ده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 13-02-2024, 21:37
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌گرنگی كاری خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگاكان ده‌كاته‌وه‌.
    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌محه‌مه‌د نوری كه‌ربۆلی پارێزگاری نوێی ئه‌نبار كرد.
     نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاندووه‌" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌محه‌مه‌د نوری كه‌ربۆلی پارێزگاری نوێی ئه‌نبار كرد وله‌میانه‌ی دیدارێكدا سودانی ئاماژه‌ به‌پێویستی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌گرنگی كاری خزمه‌تگوزاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ت ناوخۆییه‌كان و دام وده‌زگاكانی له‌پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێن.
     سودانی ته‌كه‌زی له‌سه‌ر گرنگی پێشكێش كردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌هاوڵاتیان له‌هه‌موو قه‌زا وناحیه‌كانی ئه‌نبار كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابینكردنی ئاره‌زوو و پێداویستیه‌كانیان و دروستكردنی گۆرینێكی جۆری له‌ئاستی خزمه‌تكاریه‌كان و جۆره‌كانی به‌پێی ئاستی پێویست.