ئەنجومەنی نیشتمانی فەلەستین ستایشی وتارەکەی سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان دەکات

سیاسی
  • 13-02-2024, 21:28
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەلەستین، موسا حەدید، لە میانی کارەکانی سی و سێهەمین خولی دەستەی کارگێڕی پەرلەمانی عەرەبی، ستایشی وتارەکەی سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان، موحسین ئەلمەنده‌لاوی کرد ، کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پشتیوانی برایانی عەرەب بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین بۆگەیشتن بە ماف و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین كه‌ پایتەختەکەی قودسی پیرۆز بێت.
    حەدید لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە دانیشتنی سی و سێهەمی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی ڕایگەیاند: ئەوەی لە فەڵەستین ڕوودەدات ناوازەیە، کاردانەوەی عەرەبیش لە ئاستێکی هاوتا بووه‌ لەگەڵ ڕووداوەکەدا، و فەلەستین پێویستی بە هەموو پشتیوانییەکی برا عەرەبەکان هەیە و پێویسته‌ هەمووان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بوەستن بۆ بەدیهێنانی مافی خۆیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک کە قودس پایتەختەکەی بێت.
    هه‌روه‌ها وتی" لەم دیدارە و دیدارەکانی دیکەدا پرسی فەلەستین ئامادەیە و ئەمەش دڵمان گەرم دەکات و تیشکێکی هیوا دەبەخشێت سەبارەت بە خوێن و قوربانیدانی غەززە.
    و جەختی کرد كه‌وتاری سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان، موحسین ئەلمەنده‌ڵاوی، پەیامێکی گرینگی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ قەوارەی زایۆنیستییە، بەتایبەت بانگەوازێکە بۆ گۆشەگیرکردنی قەوارەی قۆرخکار. ئەم شێوازە لە زۆرێک لە ئەزموونەکاندا سەرکەوتووی سەلماندووە، بۆیە بانگەوازی دابڕانی داگیرکاری لە مەکۆ نێودەوڵەتییەکان بانگەوازێکی ڕەوایە.
    ئەمڕۆ سێشەممە، کۆبوونەوەی لیژنەی خەڵاتی نایابی پەرلەمانی عەرەبی و سی و سێهەمین دانیشتنی دەستەی کارگێڕی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی له‌ بەغدای پایتەخت ده‌ستیپێكرد، بە بەشداری سەرۆکی شاندەکانی پەرلەمانی عەرەبی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی.