بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەفدێکی فەرمی تورکیا بەیاوەری عەلی ڕهزا کۆنای باڵیۆزی تورکیا، سەردانی بەندەری فاوی لە پارێزگای بەسرا کرد و سەرسامی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی کار و ڕێژەی تەواوکردنیان دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، هاتووە" شاندێکی تورکیا دوو ڕۆژ لەمەوبەر گەیشتنە پارێزگای بەسرا بۆ تاوتوێکردنی بابەتە تەکنیکییەکانی پەیوەست بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و سەردانیان کرد، ئەمڕۆ، سێشەممە، 2020 لەگەڵ باڵیۆزی ئەنقەرە لە عێراق، عەلی ڕهزا کۆنای، سهردانی بەندەری گەورەی فاو، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکانی عێراق فەرحان ئەلفەرتووسی و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسن، یونس خالد جەواد كرد، بۆ ئاگاداربوون لە واقیعی کارکردن لە پڕۆژەکانی بهندهرهكه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەلفەرتووسی ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە بەندەر و پێنج پڕۆژەی بەندەر و دیدگای وەزارەت سەبارەت بە کارپێکردن و میکانیزمی بەڕێوەبردن پێشکەشکرد، هاوکات بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق، یونس خالد جەواد، دووپاتیکردەوە کە ئەم سەردانەیە ئەنجامی تێگەیشتنە تەکنیکییەکانی پێشوو بووه، سەبارەت بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و بۆ دیاریکردنی ڕێژەی تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی تورکیا ستایشی هەنگاوەکانی کارکردن و ڕێژەی تەواوکردنی بەدیهاتوو لە پێنج بەندەرەکە و هەوڵەکانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موهەیباس ئەلسەعداوی، و دیدارە بەردەوامەکانی لەگەڵ لایەنی تورکیا و کارلێکی گەورەی لەگەڵ ستراتیجی وەزارەتەکەدا بەرز نرخاند، و پەرۆشی حکومەتی عێراق، بەسهرۆكایهتی محەمەد شیاع سودانی، بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژانە بەهۆی گرنگییەکانیانەوە دهربڕی.
باڵیۆزی تورکیا پشتڕاستیکردەوە کەسەرنجی پێشکەوتنی بەرچاوی لە ڕێژەی تەواوکردنی بەندەری گەورەی فاودا داوە.
ههروهها شاندەکەی تورکیا ستایشی قۆناغەکانی تەواوکردنیشی لە بەندەری فاو کرد وجەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەیەکی جیهانییە و نەخشەی رێرهوی گواستنەوەی بەندەرەکان لە ناوچەکە و جیهان دەگۆڕێت.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات