بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، ڕێنماییەکی تایبەتی سەبارەت بە پڕۆژەی پیشەسازی کیمیایی نەبراس بۆ وەزارەتەکانی نەوت و پیشەسازی دەرکرد، دوای ئەوەی کۆمپانیای شێڵ هۆڵەندی داوای لێبوردنی کرد لەسەر پڕۆژەکە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وهزارهتی پیشهسازی کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: کۆمپانیای شێڵ هۆڵەندی داوای لێبوردنی کرد بۆ بەردەوامی گفتوگۆکانی لەگەڵ وەزارەتەکانی پیشەسازی، کانزاکان، نەوت، و ڕاوێژکاری جیهانی (کۆمپانیای جینێسیس) سەبارەت بەپڕۆژەی پترۆکیمیایی نەبراس وەک وەبەرهێنەرێکی سەرەکی، لە هەمان کاتدا پشتگیری بەردەوامی خۆی بۆ پڕۆژەکە دووپات دەکاتەوە لە ڕێگەی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای غازی بەسرا و دابینکردنی هەموو ئەولەویەتانەی کە شێڵ بۆ پڕۆژەکە هەیەتی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ڕێنمایی وەزارەتەکانی پیشەسازی و نەوتی کردووە کە دیراسەی بژاردەی دیکە بکەن کە زیاتر وەڵامدەرەوەن بۆ واقیعی نوێی غاز دوای واژۆکردنی گرێبەستی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی، هەروەها دووبارە ئهنجامدانی بهدواداچوون به قەبارەی پڕۆژەکە، تواناكانی دیزاینەکەی، و وردەکارییە تەکنیکییەکانی تر.