به‌غدا-INA
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، غولام حوسێن موحسنی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی عێراقی كرد.
سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" جێگری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ری زه‌یدون سه‌عدون پێشواز لهغولام حوسێن موحسنی ئیجهئی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد.
هه‌روه‌ها وتی" سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵا بووه وله‌سه‌ر داوتنامهیهكی ره‌سمی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ری فائیق زێدان بوو به‌مه‌به‌ستی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه یاسایی و دادوه‌ریه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه سه‌رۆكی داواكاری گشتی نه‌جم عه‌بدوڵڵا وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ری له‌یس جه‌بر و سه‌رۆكی دادگای ره‌سافه دادوه‌ر عیماد جابری و سه‌رۆكی دادگای كه‌رخ دادوه‌ر خالد ته‌ها پێشوازی له‌شاندی دادوه‌ری ئێرانی كرد.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات