بهغدا-INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگی چەسپاندنی بنەمای هاوکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەنی بەغدا و پارێزگاکە کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" مالیکی لە نوسینگەی خۆیدا پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، عەمار ئەلقائیسی، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا كرد.
ههروهها وتی" مالیکی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکەکانیان.
مالیکی پشتڕاستی کردۆتەوە" كهههمیشه پشتگیری له حکومەتی خۆجێی بهغدا كردووه، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی دۆخی خزمەتگوزاریی پایتەخت، وپشتیوانی خۆی بۆ هەموو هەوڵەکانی ئەنجومەنەکە بە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵک لە بەغدا دهربڕی.
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بە "گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان ئەنجومەن و پارێزگار لە لایەک و شارەوانی بەغدا لە لایەکی دیکەوە كرد، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، و تهواوكاری خزمەتگوزارییەکان، بهدیهێنانی ئارهزووی خەڵکی بەغدا، له داهاتوویەکی باشتر.
لای خۆیەوە عەمار ئەلقایسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند" ئەنجومەن پێویستی بە پشتیوانی هەموو هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان هەیە لە گۆڕینی واقیعی شارەکەدا، وستایشی هەوڵەکانی مالیکی کرد لە پشتیوانیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان بۆ لهپێناو دابینكردنی خزمەتگوزاریهكان بۆ هاوڵاتیان”.