به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازیکرد لەپاتریک دورێل باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" لە میانی دیدارێکدا لایەنەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان و ئامرازەکانی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست باسکران.
سه‌رۆك وه‌زیران پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا بە جیاواز وەسف کرد و ئاماژەی بە کۆمەڵێک گرێبەستی ئابووری گرنگ لە بواری نەوت و بەرگری کرد، کە بناغەیەکی گرنگ بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەسەر ڕێگای هاوکاری دوولایەنە پێکدەهێنن.
سودانی هەڵوێستی عێراقی دووپاتکردەوە سەبارەت بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی عێراق، هەروەها پەرەپێدان و باشترکردنی تواناکانی هێزە عێراقییەکان و نەمانی ئەو مەترسییەی کە پاشماوەکانی داعش بۆ سەر ئاسایش دروستی دەکەن، خواستی عێراقی بۆ ده‌ستپێكردنی پەیوەندییەکی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە روونكرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌بەردەوامی دەستدرێژی لەسه‌ر غەززە و ئەو مەترسیانەی کە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دروستی دەکات كرد، روونیکرده‌وه كه‌پێویسته فەرەنسا و زلهێزەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی پتەو و بەرپرسیارانەیان هەبێت بۆ پاراستنی گه‌لی فەلەستینی، کە تووشی جینۆسایدی نامرۆڤانە دەکرێن.
له‌لای خۆیەوە باڵیۆزی فەرەنسا سڵاوی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و خواستی كه‌له‌کاتێكی نزیكدا سەردانی عێراق بكات به‌سه‌رۆك وه‌زیران گەیاندە، هه‌روه‌ها جه‌ختی حکومەتی فەرەنسا دووپاتكرده‌وه لە کارکردن بۆ پتەوکردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق و هەماهەنگی دوولایەنە سەبارەت بە کارەکانی ڕاوێژکارە فەرەنسییەکان و ئەرکەکانیان بۆ پشتیوانیکردن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.