بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک کۆمار عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید جەختی لە گرنگی هاودەنگی و هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بە مەبەستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا.
لە ڕاگەیەندراوێکی فهرمانگهی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماردا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە سەرۆکی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، یاسر مالیکی کرد و لهکۆبوونەوەیهکدا باس لە پێشهاتە گشتییەکانی وڵات کرا.
سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی هاوپشتی و هاوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە لە پێناو زیاتر بهرپاكردنی ئاسایش و سەقامگیری، ههروهها پاڵپشتیكردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێ کردنی بەرنامەکەی و باشترکردنی رهوشی ژیان و پاڵپشتیكردنی پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانەکان.
لای خۆیەوە سەرۆکی فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیارەکانی سەرۆکی کۆمار سەبارەت بە پێویستی هاوکاری نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پتهوكردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان بەرز نرخاند.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات