بەغداد / INA
سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوەکە دەستدرێژیەکانی سەرپێگە ئەمنیەکانی عێڕاق هەنگاوێکە بۆ فراوانکردنی ملاملانێکان.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی راگهیاند" سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی موحسین مەندلاوی کارەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی خەڵاتی جیاکاری پەرلەمانی عەرەبی و خولی 33 ی لێژنەی جێبەجێکاری یەکێتیەکەی کردەوە کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت بە بەشداری سەرۆکانی شاندەکانی پەرلەمانەعەرەبیەکان و ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری یەکێتی پەرەمانتارانی عەرەبی.
مەندلاوی لەوتەکەیدا کەلەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پێشکەشی کرد وتی زایۆنیزمی داگیرکار زۆر دەستدرێژی کردووەتەسەرخەڵکی فەلەستین وهەندێک لەوڵاتە عەرەبیەکان خزمەت بە ئامانجەکانی زایۆنیزم دەکەن ، دەستدرێژیەکانی ئەمدواییەش بۆسەر پێگەو کەسایەتیەکانی سەربەهێزە ئەمنیەکانی عێڕاق بەزاندنی سەروەری عێڕاقە وهەنگاوێکیشە بۆ فراوانکردنی ململانێکە.
هەروەها داوای کرد کە ئەندامێتی پەرلەمانی ئیسڕائیل لە یەکێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی سڕبکرێت ونوێنەرانیشی لاببرێن لە پێگە نێودەوڵەتیەکاندا، داواشی لە کۆمەڵگای عەرەبی ونێودەوڵەتی کرد کەهەڵوێستێکی پتەو و یەکلاکەرەوە وەربگرن بەرامبەر بەم دۆخەی کە جیهان بەرەو ململانێ وقەیرانەکان پەلکێش دەکات.
وهزیری ناوخۆیی بهریتانیا سهردانی عێراق دهكات