سەرۆکایەتی کۆمار ڕەتیدەکاتەوە کە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید داوای سەردانیکردنی ئەمریکای کردبێت

سیاسی
  • 13-02-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕەتیکردەوەکە سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید داوای سەردانیکردنی ئەمریکای کردبێت.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە" یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان زانیاری هەڵەی بڵاوکردووەتەوە گوایا سەرۆک کۆمار داوای سەردانیکردنی  ئەمریکای کردووە.
    لە بەیاننامەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە سەرۆک کۆمار هیچ داوایەکی پێشکەشنەکردووە بۆ سەردانیکردنی ئەمریکا، هەروەها سەرۆکایەتی کۆمار بەردەوامە لە هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەربە ڕووداوەکانی ناوچەکە بەتایبەتی دۆزی فەلەستین و پەیوەندیەکانی عێڕاق لەگەڵ ئەمریکادا، کە هەڵوێستگەلێکن لە سیاسەتی ڕوون وئاشکرای کۆماری عێڕاقەوە سەرچاوە دەگرێت، یەکێک لەهەڵوێستەکانیش سەرکۆنەکردنی هێرشەئاسمانیەکانی ئەمریکایە بۆ سەرعێڕاق.
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە سەرۆکایەتی کۆمار جەختی لە مافی خۆی کردەوە لە پەیڕەوکردنی ڕێکاری یاسایی بەرامبەربەم پڕوپاگەندانە، داواشی کرد کەهەربەڵگەیەکیان لەسەر ئەم زانیاریە هەڵانە هەیە با دەریبخەن.