به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕۆڵی ستافی پەروەردەیی و هەوڵەکانیان لە پڕۆسەی خوێندندا بەرز نرخاند.
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع لسودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، پێشوازی له‌شاندی سەندیکای مامۆستایانی عێراق، بە سەرۆکایەتی نه‌قیبی سه‌ندیكا عودەی ئەلعیساوی كرد و لەکۆبوونەوەیهکدا پیرۆزبایی لە سەرۆکی سەندیکا و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنیان.
هه‌روه‌ها سەرۆک وەزیران ستایشی ڕۆڵی ستافی پەروەردەیی و هەوڵەکانیان لە پڕۆسەی پەروەردەدا کرد، وجەختیکردەوە كه‌پاڵپشتی تەواوی هەموو داواکاری و بەرنامە و دەستپێشخەرییەکان بكات کەمهبهستی باشتركردنی واقیعی پەروەردەیی لە پارێزگا جیاجیاکان بێت، هه‌روه‌ها دابینکردنی هەموو پێداویستییه‌ك له‌پێناو باشتركردنی باریبژێوی ژیانی ستافی پەروەردەیی بەتایبەتی دابینکردنی خانووبەرەێكی گونجاو بۆیان.
سودانی ئاماژەی بەگرنگی سەندیکا لە پەرەپێدانی کەرتەکانی پەروەردە و پتەوکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کرد، وجەختیش له‌وه كرده‌وه كه پێویسته ستافی سه‌ندیكا ده‌ستپێشخه‌ربێت له‌بواری بنیاتنانی دەوڵەت، چونكه ئه‌وانه نوێنەرایەتی توێژێکی گەورە و گرنگ دەکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا.