بەغداد/INA
کەشناسی عێڕاق باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە" کە سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور پەڵەهەوروباران وبروسکە دەبێت ، لەباشووریش هەورێکی کەم و بارانێکی سووک دەبارێت، پلەکانی گەرماشلەناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن، لەباکووریش لە ڕۆژی پێشتر نزمتردەن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست وباشوور هەندێک هەوراوی دەبێت وسووکەبارانی بروسکاویش دەبێت ،لەباکووریش هەندێک هەورو باران وبروسکەش دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور هەندێک نزمدەبنەوە ، کەچی لە باشوور پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست هەورێکی کەم و سووکەباران و پاشان ڕێژنەبارانی بەخوڕ دەبارێت کەجاری واهەیە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن، لە باکووریش هەوروباران دەبێت و هەندێک جاربروسکەی لەگەڵدا دەبێت،پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت و بارانی سووک و بەخوڕیش دەبارێت، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوە.
ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت و سووکە باران و بارانی مامناوەندیش دەبارێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن، لەباکووریش هەورێکی کەم دەبێت و باران وبروسکیشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبێت، لەباشووریش ساف و پەڵەهەوریش دەبێت پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشترهەندێک نزمتردەبنەوە.