هێڵی ئاسمانی عێراقی لەبارەی دواکەوتنی گەشتەکانی بۆ سعودیە ڕوون دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 12-02-2024, 19:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕوونکردنەوەی دا و داوای لێبوردنی لەسه‌ر دواکەوتنی یەکێک لە گەشتەکانی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە دواکەوتنەکە بۆ چەند کاتژمێرێک بووە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ نەبووە، وەک هەندێک ڕایانگەیاندووە.
    کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی هەمیشە په‌رۆشی بووه‌ بۆ پابەندبوون بەكاته‌كانی جێبەجێکردنی گەشتەکانی، ئاماژەی بەوەشکردووە" له‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌كۆمپانیه‌كانی گواستنه‌وه‌ داوای كرد كه‌ناتوانێت گه‌شتیوانان بگوازته‌وه‌، ژماره‌ی سەرنشینەکان بۆ گەشتەکانی فڕۆکەوانی نیشتمانی لە نێوان عێراق و شانشینی سعودیە زیادیان کرد و فشاری لەسەر گەشتەکانی کۆمپانیاکە و تیمە ئاسمانییەکانی دروستکردووە، کە هەوڵی دوو هێندە دەدەن بە درێژایی ڕۆژ بۆ خزمەتکردنی سەرنشینەکان.
    هه‌روه‌ها وتی" ئەم زیادبوونەی گەشتە ئاسمانییەکان بە ڕوونی کاریگەرییەکی ناڕێژەیی لەسەر گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی کۆمپانیاکە هەبووە، لە کاتێکدا کە کارگێڕی کۆمپانیاکە داوای لێبوردن لە گەشتیارانی به‌ڕێز دەکات بۆ ئەو دواکەوتنەی کە یاوەری گەشتەکان بووە کە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بووه‌ نه‌ك بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ، وەک هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ کردووە. وداوا لە هەمووان دەکەین لە دۆخەکە تێبگەن و ئەو دۆخە نائاسایه‌ی کە رووبه‌روویی کارەکانی کۆمپانیاکە بووە له‌به‌رچاو بگرن، کە کارمان کردووە بۆ تێپەڕاندنی و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی.