به‌غدا-INA
نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لهجهیمس گۆڵدمان كونسولی گشتی به‌ریتانیا كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا به‌خێرهاتنى جه‌يمس گۆڵدمان كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانياى له هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيادا، دووپات كرده‌وه.
له‌لاى خۆيه‌وه گۆڵدمان خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى له پشتگيريى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
تاوتوێكردنى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.