به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەسته‌ی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەستیکرد بە ڕادەستکردنی ده‌فته‌ری ئاسایش بە بیمەکراو.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتدا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" لە بەدواداچوون بۆ ئەولەویەتەکانی بەرنامەی حکومەت و بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، تیمێک لەده‌سته‌ی بیمە دەستیکرد بە گەیاندنی ده‌فته‌ری بیمەی تەندروستی بۆ بیمەکراو، لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
هه‌روه‌ها وتی" چالاکی تیمەکە بەردەوامە لە دابەشکردنی دەفتەر بەسەر سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا و ئۆرگان و دەستەکان بەبێ بەرامبەر بەسەر تاکەکان و خێزانەکانیان.
تیمه‌كه ئه‌وه‌شی دووپات کردەوە" كه ئەو نەخۆشخانانەی کە بیمەی تەندروستی دەیگرێتەوە ئاماده‌ن باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و تەندروستی و چارەسەرکردن بۆ ئەوانەی بیمەیان هەیە پێش كێش بكه‌ن.