مەندەلاوی ئاڕاستەی دوو هێندەکردنی هەوڵەکانی چاودێریکردن و خێراکردنی پێگەیشتنی ڕەشنووسی یاساکانی ئەولەویەت دەکات

سیاسی
  • 12-02-2024, 17:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێنمایی کرد هەوڵەکانی چاودێری دوو هێندە بکرێت و پێگەیشتنی ڕەشنووسی ئەولەویەتەکان خێراتر بکرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند" مەندەلاوی گەشتێکی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ کارەکانی فراكسیۆن و لیژنەکانی پەرلەمان، و سەردانی بارەگای فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای کرد، و لەگەڵ سەرۆکی فراكسیۆنی دەوڵەت یاسر سەخیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی كۆبووه‌وه‌ هه‌روه‌ها سه‌ردانی بارەگای فراكسیۆنی هاوپەیمانی هێزی ده‌وڵه‌ت كرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە میانی کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر پێویستی کاراکردنی چاودێری و کاری یاسادانان کرایەوە بە پابەندبوون بە بەروارەکانی دانیشتنەکانی بەیانی، هەروەها ئامادەبوونی چالاکانە و هەمیشەیی سەرجەم نوێنەران بۆ دانیشتن و کۆبوونەوەکانی لیژنەکانی پەرلەمان، وەک هەماهەنگی هاوبەش بۆ خێراکردنی پەسەندکردنی یاسا گرنگه‌كان."
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە" جه‌خت له‌گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمان كردووته‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنی ڕەشنووسی یاساکان و خێراکردنی پێگەیشتنیان و دەنگدانیان لەسەری، هه‌روه‌ها زیاتر كردنی هەوڵەکانی چاودێری دوو هێندەکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکارەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان کە هاوڵاتیان چاوەڕێی دەکەن.