بەغداد/ INA
ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی خۆی بۆ سبەی ڕۆژی سێشەممە هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" ئەنجومەنی نوێنەرا دانیشتنی خۆی بۆ سبەی سێشەممە هەڵگرت.
وتیشی لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆدا حەبیب هاشم عەبد عەلی سوێندی یاسایی خوارد کەلەباتی عەدنان فیحان بووە پەرلەمانتار، ئاماژەشی بەوەکردکە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی فەرمانی دا بەفەرمانگەی ڕاگەیاندن کە ئەوانەی نەهاتوون و ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون ناوەکانیان لەبڵاوبکرێتەوەو فەرمانیشی بەفەرمانگەی دارایی دا کە هەریەکەو یەک ملیۆن دیناریان لێ ببڕدرێت.
وتیشی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەی یاسای هەمواری یەکەمی هاتووچۆی ژمارە 8 ی ساڵی 2019 و پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی چاندنی ئەندامی جەستە بازرگانینەکردنی ژمارە 11 ی ساڵی 2016 کرد.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاپۆرت و گفتووگۆکردنی پڕۆژەیاسای ڕاستاندنی بەخشینی ئاڵوگۆڕ لە گەشتکردنی بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی لەنێوان عێڕاق و کۆریای باشوور تەواوکرد.