سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی بەدوداچوون بۆ بابەتەکانی گەندەڵی

سیاسی
  • 12-02-2024, 14:06
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە گرنگە بەدووداچوون بۆ بابەتەکانی گەندەڵی بکرێت.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا وتی" سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە سەرۆکی لێژنەی دەسپاکی لەپەرلەمان زیادحەلەبی.
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی بەدووداچوون بۆ بابەتەکانی گەندەڵی وکارکردن لەپێناو نەهێشتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی ، پێویستیشە ئاڵنگاریەکانی بەردەم لێژنەی دەسپاکی لاببرێن تاکو بەئەرکەکانی خۆی هەڵسێت.
    ئاماژەشی بەوەدا کە گرنگە لێژنەکە بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاربکات و لەژێرکاریگەریە سیاسیەکاندا نەبێت.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی لێژنەی دەسپاکی جەختیلەوەکردەوەکە لێژنەکە بەپێی ستڕاتیژیەتێکی تەواو  کاردەکات بۆ پاراستنی سامانی گشتی و کارەکانیشی لەم ماوەیەدا بەئاستێکی بەرزئەنجامداوەو ڕێکاری یاسایی دژ بەگەندەڵکاران پەیڕەوکردووە.