بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هەستا بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باکووری پارێزگای بەسڕە.
بەیاننامەی وەزارەت کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەکردکە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی باکووری پارێزگای بەسڕەی کردەوە.
وتیشی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ پتەوکردنی باری ئاسایش و پێشکەشکردنی خزمەتە بەهاووڵاتیانی دەڤەرەکە.