دوو شاندی میسری و یەمەنی پەرلەمانی گەیشتنە بەغدا

سیاسی
  • 12-02-2024, 11:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دووشاندی پەرلەمانی میسری و یەمەنی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە گەیشتنە شاری بەغدا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لێژنەی خەڵاتی جیاکاری پەرلەمانی عەرەبی کەلەلایەن یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەبیەوە سازدەدرێت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" شاندی میسری وشاندی یەمەنی هەردووک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە گەیشتنە شاری بەغداد.
    وتیشی کە کۆبوونەوەکە ڕۆژی سێشەممە لەشاری بەغداد سازدەدرێت.