لیژنەیەكی پەرلەمان لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری تاوتوێی 3 دۆسیە دەكات

سیاسی
  • 11-02-2024, 22:36
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار و ڕاگەیاندنی پەرلەمانی، جەختی لەسەر پێویستی چارەسەركردنی ئەو هەڵانە كردەوە كە لە دابەشكردنی پاداشتی هاندان بەسەر ڕۆژنامەنووساندا ڕوویانداوە.
    لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار گفتوگۆیان كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای وەزارەت یەكگرتووبێت، میكانیزمی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ئەو كێشانەی كە لەگەڵ دابەشكردنی پاداشتی هاندان بەسەر ڕۆژنامەنووساندا بوون.
    سەرۆكی (السن) جەختیكردەوە بۆ لیژنەكە و ئەندامان لەكاتی میوانداریكردنی وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فەكاك بەدرانی لە باڵەخانەی پەرلەمان ،پێویستە چارەسەركردنی ئەو هەڵانە بكرێت كە لە دابەشكردنی پاداشتی هاندان بەسەر ڕۆژنامەنووساندا ڕوویانداوە و گەیاندنی بگاتە ئەو كەسانەی كە شایەنی ئەوانن بە خێرایی.
    لای خۆیەوە وەزیری ڕۆشنبیری ئاشكرای كرد : كۆتایی هێنان بە كارەكانی لیژنەی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و ناردنی ناوەكان بۆ حكومەت.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئامادەبووان باسیان لە پرسی دراما و یارمەتییەكانی دەستكەوتی وەزارەت و پێویستی خەرجكردنیان بە شێوەیەكی گونجاو، پێشنیاری سندوقی پاڵپشتی سینەما كە لەلایەن سەنتەری عێراقی بۆ فیلمی سەربەخۆ پێشكەشكرا، و ڕێگاكانی هاندان و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و پاڵپشتی  وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی سینەمایی و دراماتیكدا بكات.
    لیژنەكە جەختی لە پێویستی پاراستنی شوێنەوارەكان لە هەڵكەندن و تاڵانكردن و دابینكردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی كە لە دەستكاریكردن دەیانپارێزێت، ئاماژەی بەوەدا گرنگی گرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری و كاركردن بۆ پەرەپێدانی، و ئەنجامدانی كۆنفرانسێكی گشتی گەشتیاری بە سەرپەرشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەستنیشانكردنی گرنگترین كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەمی.
    لیژنەكە باسیان لە پرسی كۆپیكردنی دەستنووسە عێراقییەكان كرد كە ئێستا لە ئارادایە، ئاماژەیان بە پێویستی یاسادانان بە یاسایەكی تایبەت بۆ دەستنووسەكان كرد بۆ پاراستنیان و ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی پێداچوونەوەیان لەلایەن توێژەرانەوە.