بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان كرد، كە تێیدا لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێكارە پێویستەكان بۆ دەستپێكردنی مۆڵەتی چوارەم بۆ تۆڕەكانی مۆبایل باسكران لەگەڵ خزمەتگوزارییەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە مەرجەكانی كاری میدیایی لەسەر ئاستی نیشتمانی وپێویستی ڕێكخستن لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیكردن لە ئازادییەكانی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین، وەك لە دەستووردا هاتووە وەك مافێكی رەسەن و دەستكەوتە سروشتییەكان كە بە ئیرادەی نیشتمانی دامەزراون، جگە لە پشكنینی گرنگترین ئامرازەكانی سەروەری ئاسایشی دیجیتاڵی و ئەلیكترۆنی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی جەختی كردەوە كە گرنگی كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتی خزمەتگوزارییەكانی پەیوەندییەكان،وەك یەكێك لە ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت هەوڵدەدات ئاستی خزمەتگوزارییە گشتیەكان بۆ هاوڵاتیان بەرزبكاتەوە، ئاماژە بە دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن دەكات، وەك یەكێك لە دیارترین دامەزراوەكان كە توانای زۆرترین سەرچاوەی غەیرە نەوتی بۆ گەنجینەی دەوڵەتی.
سەرۆك وەزیران ڕێنماییەكانی نوێكردەوە سەبارەت بە گرنگی هەماهەنگی بەرز لە نێوان دامودەزگا و وەزارەتە جیاوازەكانی دەوڵەت و بەهێزكردنی كاركردن وەك یەك تیم لە گەیشتن بە ئامانجەكانی بەرنامەی حكومەت و گەیشتن بە خواستەكانی هاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەكی دڵخۆشكەر كە لە ئاست پێداویستی و داواكاریەكاندا بێت،لە هەمان كاتدا مافەكانیان بپارێزێت.