سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی دەكات

سیاسی
  • 11-02-2024, 18:16
  • +A -A

    هەولێر -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە 11-2 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندێكی حكومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ كەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە ڕۆژانی 12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.
    سەرۆكی حكومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتووم جێگری سەرۆك دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەی، بەشداری لە لوتكەكەدا دەكات،كە بڕیارە گوتارێكیش لە لوتكەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشكەش بكات.
    سەرۆكی حكومەت هەروەها لە پەراوێزی لوتكەكەدا چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .