ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی كەمبوونەوەی ئاستی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و تاوانكارییەكانی نەینەوا ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 11-02-2024, 18:09
  • +A -A

    نەینەوا -   INA
    ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی ڕۆژی یەكشەممە دووپاتیكردەوە كە ئاستی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و تاوانكارییەكان لە نەینەوا كەم بووەتەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی هەواڵگری نیشتمانی چوارەمین دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2024 بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەینەوا عەبدولقادر دەخیل، فەرماندەی هێزە زەمینیەكان، فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنەكان، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا،سەركردە ونوێنەری دەزگا هەواڵگرییەكان لە كۆمەڵگەی هەواڵگری عێراقدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی گوێگرتن لەو ڕاپۆرتە بوو كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازییەوە ئامادەكرابوو بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەر زەوی لە پارێزگای نەینەوا،كە ڕاپۆرتەكە بەو ئەنجامە گەیشتوە كە دابەزینێكی بەرچاو لە ئاستی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستی و تاوانكارییەكان لە پارێزگای نەینەوادا هەبووە، هەروەها لە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیدا ستایشی ئاستی متمانە و هاوكاری نێوان خەڵكی نەینەوا و دەزگا ئەمنییەكان و توانای دەزگا ئەمنییەكانی عێراق ئارەزووی دامەزراندنی ئاسایش دەكەن.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە دانیشتنەكەدا باس لەو هەڕەشانە كرا كە ئەگەری هەیە بوونی كەمپی هۆل ببێتە هۆی داخستنی، هەروەها پشتڕاستكرایەوە بە داخستنی بۆ هەمیشەیی،دوای ئەوەی وڵاتان هاووڵاتییانی خۆی لە كەمپەكە دەكشێنەوە.