بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، و "سەید عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی،جەختیان لەسەر پشتیوانیکردن لە ڕێوشوێنەکانی پاراستنی سەروەری عێراق کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لەگەڵ"سەید عەمار حەکیم "سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی،تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی کرد.
بەپێی بەیاننامەکە :- هەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا، هەروەک جەخت لەسەر پێویستی دەستپێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ کاراکردنی کاری ئەنجوومەنە خۆجێییەکان کرایەوە،هەروەها گرنگی هەوڵی هاوبەشی هێزە نیشتمانییەکان بۆ گەیشتن بە خواستەکانی خەڵک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کە پێشکەشیان دەکات کرایەوە،ئەوە جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنەکە لە وەرزی ئێستای یاسادانان دادەنێت،بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیان.
هەر لەمیانی گفتوگۆی نێوانیان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و کاردانەوەکانیان لەسەر عێراق "مەندەلاوی و حەکیم" جەختیان لە گرنگی پشتیوانیکردن لەو ڕێوشوێنانە کردەوە کە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن سەبارەت بە پاراستنی سەروەری عێراق و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هەر هێرش و پێشێلکاریەک دەیگرێتەبەر.