بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"تەیف سامی محمد " وەزیری دارایی،بەشداری لە چالاکییەکانی هەشتەمین کۆڕبەندی دارایی گشتی عەرەبی لە دوبەی کرد.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "تەیف سامی محەمەد " وەزیری دارایی،بەشداری لە هەشتەمین لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی دارایی گشتی بۆ وڵاتانی عەرەبی کرد لە ژێر ناونیشانی داڕشتنی سیاسەتی دارایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پەیوەست بە قەرز و پرسە داراییەکانی داهاتوو لە ژێر ڕۆشنایی سنووردارکردن و توندکردنی دارایی و بەڕێوەبردنی باج و چاکسازی لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتیدا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆڕبەندەکە باس لە پرسەکانی سیاسەتی دارایی و ئاسۆی پێشهاتە ئابووری و داراییەکان دەکات، بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی و دەستنیشانکردنی ئەو تەحەددایانەی کە دێنە بەردەم سیاسەتی ئابووری و چاکسازی لە وڵاتانی عەرەبیدا.