بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" ئەسیر داود غەریری "وەزیری بازرگانی،دابینکردنی گۆشت و هێلکەی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیاند.
"غەریری " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- وەزارەت هەڵمەتی گەورە دەستیپێکردووە بۆ دابینکردنی گۆشت و مریشک و هێلکەی بۆ بازاڕە ناوخۆییەکان بە نرخی کێبڕکێ لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز .
جەختیشی لەوە کردەوە:- کە کردنەوەی شوێنی نوێی بازاڕکردن بە هاوبەشی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بۆ دروستکردنی هاوسەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراکە لە بازاڕە ناوخۆییەکان.
ئەوەشی خستۆتەروو :-کە تیمە گەڕۆکەکان بۆ فرۆشتنی کەرەستەی سەرەتایی بە نرخێکی کێبڕکێکار و پاڵپشتیکراو لە شار و قەزاکاندا دەبێت، کە لە یەکەم رۆژی مانگی ئازاری داهاتووەوە دەستپێدەکات.
هەروەک وەزیری بازرگانی لەبەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-فراوانکردنی بازنەی هەڵمەتەکان و چاودێریکردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند بەرامبەر بەو کەسانەی دەستکاری نرخی خۆراک دەکەن زیاتر دەبێت،لەگەڵ ڕێکارەکانی وەزارەت لە مانگی ڕەمەزاندا.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات