عێراق پابەند بوونی خۆی بە ڕێککەوتننامەی ڕامسر بۆ ئەهوارەکان دووپاتدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 11-02-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "عونی زیاب " وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاند:-کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە،هاوکات ئاماژە بە پابەندبوونی عێراق دەکات بە ڕێککەوتننامەی ڕامسر سەبارەت بە ئەهوارەکان.
    "زیاب"لە میانی ڕۆژی جیهانی ئەهوارەکان و پەیوەستبوونی عێراق بە کۆنفرانسی ڕامسر،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد وتی:- ئەو بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخەینە سەر ئەوەی کە چۆن هەموو لایەنەکانی خۆشگوزەرانی مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون بە تەندروستی ئەهوارەکانی جیهان.
    ڕاشیگەیاند :-کە ئەهوارەکان  بە گورچیلەی زەوی ناسراون،چونکە یارمەتیدەرن بۆ دەستەبەرکردنی پێکەوەژیان لەگەڵ سروشت، کە بەیەکێک لە هەمەچەشنترینەکانی بایۆلۆجی دادەنرێت لە جیهاندا،و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ زۆرێک لە جۆرەکانی ئاژەڵ و ڕووەک کە لە مەترسی لەناوچووندان دابین دەکەن.
    هەروەک ڕاشیگەیاند :-کە ئەو ڕێبازەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرێتەوە کە داوای هاوکاریی نێوان وڵاتان دەکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکانی ئاو بەشێوەیەکی هاوبەش،جگە لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ڕامسر، لە چوارچێوەی باوەڕی خۆی بە گرنگی هاوکارییەکان.
    وەک وەزیری سەرچاوەکانی وتی :-وڵاتەکەمان بە تەنیا ناتوانن چارەسەری درێژخایەن بدۆزنەوە بۆ کێشەکانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی گۆڕانی کەشوهەوا،هەروەها دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاودا.
    هەر سەبارەت بە هەمان پرس "حسێن عەلی حسێن" بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری بوژاندنەوەی ئەهوارەکان،لە میانی هەمان بۆنەدا ڕایگەیاند:- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان،لە ڕێگەی سەنتەری بوژاندنەوەی ئەهوارەکان، ساڵانە هەوڵی خۆی تەرخان کردووە بۆ بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت و چالاکی لەسەر ئاستی پیشەیی،هەروەها ئەهوارەکان ڕۆڵێکی گرینگی هەیە وەک چارەسەری سروشتی بۆ کێشە ژینگەی بەو خزمەتگوزارییە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتوورییانەی کە پێشکەشی دەکات،جگە لەوەی رۆڵی هەیە لە پاککردنەوەی ئاو،و دابینکردنی خۆراک و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ لەسەدا 40 زیندوەکانی سەر زەوی، و پاراستن لە لافاو و زریانەکان و خزنکردنی کاربۆن لە دارستانەکاندا.
    ئاماژەی بەوەشدا :-کە ئەو ڕۆڵەی ئەهوارەکان لەم قۆناغەدا دەیگێڕن، کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و خۆشگوزەرانی مرۆڤە ، کە تەوەری سەرەکی ڕۆژی جیهانی ئەهوارەکانە لە ساڵی 2024.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: هەڵمەتی ئەمساڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی کە تا چەند ئەهوارەکان و ژیانی مرۆڤ بەیەکەوە گرێدراون، بەو پێیەی مرۆڤەکان هێز و ئیلهام و خۆڕاگری خۆیان لەم بەرهەمدارانە وەردەگرن،هەروەها چۆن هەموو لایەنەکانی خۆشگوزەرانی مرۆڤ بە تەندروستیی مرۆڤەوە گرێدراوی ئەویش  پەیوەستە ئەهوارەکانی جیهان.