بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"حەمودی لامی"ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ڕایگەیاند :- کە دەرمان بۆ کرتی تایبەت دوو هێندە زیادکراوە، هاوکات ئاماژەیە بۆ پەرەپێدانی پلانێک دەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی دەرمان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا.
"لامی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ساڵی 2023 لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی لە 144 ملیار دینارەوە قەبارەی گرێبەستەکە بۆ زیاتر لە 400 ملیار دینار زیادکراوە،ئەمەش ئاماژەیە بۆ دوو هێندەبوونی بڕی ئەو دەرمانانەی کە لەلایەن کارگەکانی دەرمانەوە بۆ کەرتی تایبەت بە تایبەتی ئامادەکراوە،هەروەک ژمارەی دەرمانی نوێی تۆمارکراو بۆ 388 دەرمانی نوێ زیادکراوە،کە ڕێژەیەکی زۆریان دەرمانی ڕزگارکەری ژیانن و بۆ یەکەمجاریشە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشدا :-کە لە نێو ئەو دەرمانانەدا 14 جۆر دژە زیندەیی گرنگ و 12 جۆر دەرمانی فشاری خوێن و 11 جۆر دەرمانی شەکرە هەیە،ئەوە جگە لە دەرمانی دیکەی جۆری جیاواز .
ووتیشی:-دیاردەی ساختەکاری دەرمان بووەتە جیهانی و ئاستەمە جیاوازی بکرێت لە نێوان دەرمانێکی ساختە و دەرمانێکی دروست،بۆیە تاکە ڕێگە بۆ ڕزگاربوون لە دەرمانی بەزیان بریتییە لە بەرهەمهێنانی دەرمانەکە لە ناوخۆدا لەلایەن کۆمپانیاکانی حکومی و کەرتی تایبەتەوە، بە گەرەنتی و چاودێری بەپێی توندترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.
روونیشیکردەوە:-کە ئەم بابەتە کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئابووری،بەو پێیەی عێراق ساڵانە نزیکەی 3 ملیار دۆلار لە دەرمان هاوردە دەکات،پارەکەش بەپێی ئەو پلانە دابین دەکەین کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئامادەکراوە و پەسەند کراوە،بۆ ئەوەی دەرمانی زیاتر بەرهەم بهێنرێت و گواستنەوەی بە تەکنەلۆژیابە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.