بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لەگەڵ "ڕەزاق موحیبس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە،لەسەر گرنگی و هەماهەنگی هەوڵەکانی نێوان لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمان و وەزارەتی گواستنەوە ڕێککەوتن،بەشێوەیەک کە رۆڵی هەبێت لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەنجامدانی ئەرکی چاودێریکردنیان.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی فراوانی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی کرد،بە ئامادەبوونی "زەهرا بجاری"سەرۆکی لیژنەکە و ئەندامانی لیژنەکە،کە بە میوانداری ڕەزاق موحیبس سەعداوی " وەزیری گواستنەوە و وە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی بەڕێوەچوو .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی کۆبوونەوەکەدا،کۆمەڵێک مەلەف تاوتوێکران لەبارەی کارەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، و گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای بەرپرسی بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییە زەمینییەکان،هەروەها هۆکارەکانی دواکەوتنی چارەسەرکردنی چاککردنەوەی فڕۆکەکانی (Airbus) و(Boeing) جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە گرنگەکانی وەزارەت و ئەو یاسایانەی کە پێویستن بۆ ئاسانکاری بۆ کارەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مەندەلاوی جەختی لە گرنگی هەماهەنگی هەوڵەکان کردەوە نێوان لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمان و وەزارەتی گواستنەوە بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی ئەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ئەرکی چاودێریکردنیان پێ سپێردراو بەسەر هەموو لایەنەکانی وەزارەتدا بتوانن جێبەجێ بکەن،جگە لە ئاڵوگۆڕکردن بۆچوون و پێشنیارەکان لەسەر بابەتی یاسایی بۆ گەیشتن بە ڕەشنووسی یاسای پەیوەست بە کارەکانی وەزارەت.