بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:-"عەبدولئەمیر شەمەری"وەزیری ناوخۆ،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ،بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس و ڕاوێژکارانی وەزارەت ئەنجامدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانەی کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆ ڕێنماییدا کە پڕۆژەی هێماو ئاماژە زیرەکەکان کامیرای زیرەک کارابکرێت و جێبەجێکردنی لە ڕێگاوبانەکان خێراتر بکرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- وەزیری ناوخۆ لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستوروو:-کە ڕێنماییداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیراسەکردنی ئەو ڕێگاوبانانەی کە ڕێژەیەکی زۆر ڕووداوەکانیان تێدا تۆمارکراوە،بەتایبەتی لە کاتی سەردانی زیارەتکەران،جەختیشیکردەوە لە خێراکردن و تەواوکردنی ڕێگاوبانە دەرەکیەکان کە لە قۆناغی دروستکردندان.