بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بۆ نوێکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "ئیبراهیم نامس جبوری " وەزیری پەروەردە کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا واقیعی پەروەردەیی لە وڵات و ڕێگاکانی دڵنیابوون بۆ پێشخستنی خرانەروو .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک کۆمار ئاماژەیدا بە گرنگی پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردەیی و هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە پەرەپێدانی بەرنامە و پڕۆژە و دەستپێشخەرییەکانی باشترکردنی سیستەمی پەروەردەیی و پەرەپێدانی دەرئەنجامە پەروەردەییەکان وەک پایەیەکی گرنگی پرۆسەی پەرەپێدان لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆک کۆمار ڕوونیشیکردەوە:-کە پەروەردە یەکێکە لە کەرتە بنچینەییەکان بۆ پێشکەوتنی گەلان، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ چاککردنەوەی ئەو کەم و کوریانەی کە هەیە بە دروستکردنی قوتابخانەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی ئەو خوێندنگایانەی کە زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەت ئەوانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەناوچوون و کارکردن بۆ نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی مامۆستایان و بەدواداچوون بۆ کاروبار و مەرجەکانی قوتابیان.
هەروەک ئاماژە بە گرنگی سود وەرگرتن لە سندوقی گەشەپێدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کەدێنە بەردەم وەزارەتی پەروەردە لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ سەرپەرشتیکردنی کارەکانی سندوقەکە.
لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە باسی لە واقیعی کارگێڕی وەزارەتی پەروەردە و پەرۆشی بۆ درێژەدان بە ئەرکی پەروەردەیی و پێگەیاندنی نەوەکان بۆ بەرزکردنەوەی توانای داهێنانیان و بەشداریکردن لە بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی عێراق خستەڕوو.