بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی لە دژی بازرگانێکی مادەی هۆشبەری دەرکرد کە چوار هەزار حەبی مادەی هۆشبەری پێبوو گیرابوو.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بازرگانێکی مادەی هۆشبەردا سەپاند بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- تاوانبارەکە لە کاتێکدا دەستگیر کراوە کە چوار هەزار حەبی ماددە هۆشبەری پێ بووە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی لەنێو بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکاندا
روونیشیکردۆتەوە :- کە ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 28/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەرکراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات