بوومەلەرزەیەک لە شاری دهۆک روویدا

ناوخۆ
  • 11-02-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گواستنەوە  ڕایگەیاند: کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 لە پارێزگای دەهۆک روویدا .
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی گواستنەوەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:- ڕوانگە بومەلەرزەزانی لە  دەستەی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بومەلەرزە، بوومەلەرزەیەکیان لە پارێزگای دەهۆک تۆمارکردووە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 07:36:32 بەکاتی ناوخۆ ،بە گوڕی 4.5 پلە لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا،بەدووری 30 کم لە باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە، هەروەک بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە،و هیچ زیانێکی ماددی و مرۆیی نەبوە.