بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پیرۆزبایی لە دەوڵەتی قەتەر کرد بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی لە جامی ئاسیا.
سەرۆکوەزیران لە تویتێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “X”،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ، ڕایگەیاند: کە پیرۆزبایی لە برایانیان لە دەوڵەتی قەتەر و حکومەت و گەلەکەی دەکەین، بۆ سەرکەوتنی تیمی هەڵبژاردەی قەتەری لە پاڵەوانیەتی جامی ئاسیادا بۆ تۆپی پێی، و هەروەک هیوای بەختێکی باشتر بۆ برایانی ئوردنی و تیپە بەشداربووەکان دەخوازین.
سەرۆک وەزیران سوپاس و دەستخۆشی لە قەتەر و هاندەرانی وەرزشی کرد بۆ ڕێکخستنی یارییەکان بەشێوەیەکی باش و مامەڵەی باش لەگەڵ یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە.