بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ڕێنمایدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون و پشتگیریکردنی دانوستانەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-"محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت، ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون و پاڵپشتیکردنی دانوستانەکانی حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێڕاق.
بەپێی بەیاننامەکە ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆدەکات لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان/سەرۆکی وەزیران، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا میوانداری ئەو کارەکتارانەبکات کە پەیوەندیدارن بە هێزە چەکدارەکان و وەزارەتی دەرەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت ڕێنمایی لیژنەکانی یاسایی و ئاسایش و بەرگری کرد کە لە دانیشتنی داهاتوودا ڕاپۆرتێک پێشکەش بکەن سەبارەت بەو داواکارییەی کە ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەشی کردووە سەبارەت بە یاسای پێشنیارکراوی چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لەوڵات